چالاکوانێکی مافەکانی ژنان ئاشکرایکرد کە بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای کەرکوک ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵ لە لایەن "هاوسەرەکەیەوە بە چەکی تاپڕ" کوژراوە.
شەممە، ٢٥ تەمووز ٢٠٢٦، شەدە بەشیر، چالاکوانی مافەکانی ژنان رایگەیاند "ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵ لە گوندی ساتی، سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر لە پارێزگای کەرکوک، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی تاپڕ کوژرا".
ئەو چالاکوانەی مافەکانی ژنان دەشڵێت "قوربانییەکە دایکی چەند منداڵێک بوو، هێزە ئەمنییەکان لە دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە دڵنیابوونەتەوە کە تۆمەتبار هاوسەری ژنەکەیە".