بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە کە " دانانی ٣ پەمپی نوێ بۆ هێڵی دووی ئاوی دوکان-سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدایە".
شەممە، ٢٥ تەمووز ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "پڕۆژەی دانانی ٣ پەمپی نوێ بۆ هێڵی دووی ئاوی دوکان-سلێمانی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە چەند ڕۆژێکی کەمدا کارەکان تەواو دەبن و دابەشکردنی ئاو لەو ناوچانە ئاسایی دەبێتەوە".
ئاساییبوونەوەی ئاو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە کە لەسەر هێڵی دوون، بەتایبەت گەڕەکەکانی (قڕگە، سێتوان، ئیبراهیم ئەحمەد و کوردسات).
لەبەشێک لە گەرەکەکانی سلێمانی بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی لە سەنتەری شارەوە دوورن، لە بەشێکیاندا بە ٧ رۆژ تا ٩ رۆژ یەک جار ئاویان پێ گەیشتوە.