پۆلیسی ویلایەتی کارۆلاینای باشووری ئەمریکا، مامۆستایەکی
ئایینیی عەرەبی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و خراپ بەکارهێنانی پێگە ئایینی و کارگێڕییەکەی
دەستگیرکرد.
تۆمەتبارەکە ناو بە ناوی (لۆئەی ئەلخەتیب)، تەمەن ٥٥ ساڵ، وەک
پێشنوێژی مزگەوت و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی ئایینی سەر بە دامەزراوەی (Mission Hope Foundation) لە
ناوچەی ڕیچلاند کاری کردووە. لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادگا لە دەستبەسەریدایە.
ڕووداوەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ئاشکرا بوو، کاتێک ژنێک
چوو لای پۆلیس و سکاڵای تۆمار کرد، تێیدا ڕایگەیاند کە ساڵانێکە لەلایەن ئەم مەلایەوە
ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی بووەتەوە. بەدوای ئاشکرابوونی سکاڵاکەدا، چوار ژنی دیکەش
هاتنە دەنگ و باسیان لە ڕووداوی هاوشێوە کرد، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە پێنج
کەس.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، لۆئەی ئەلخەتیب بەکەڵکوەرگرتن لە
پێگەی ئایینی و پۆستەکەی، گوشاری خستووەتە سەر قوربانییەکان کە پێکهاتوون لە کارمەندانی
قوتابخانەکە و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە. لە ئێستاشدا ڕووبەڕووی چەندین تۆمەتی
تاوانکاری بووەتەوە، لەوانە: تاوانی ڕەفتاری سێکسیی پلە
یەک. چوار تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی
و لێدانی پلە یەک.