که‌ناڵیKNN بزووتنه‌وه‌ی گۆران له میانه‌ی هه‌واڵه‌کانی ئه‌مشه‌ویدا هێرشێکی توند ده‌کاته سه‌ر سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و چه‌ندینجار وێنه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ راپۆرته ده‌نگیه‌کاندا پێشان ده‌دات.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه میدیایه‌ی چه‌ند رۆژێکه له‌نێوان میدیاکان و په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی و گۆڕاندا دروستبووه، ئه‌مشه‌و که‌ناڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێرشێکی زۆر توندی کرده سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی که‌سیان بهێنێت، قسه‌یه‌کی زۆریان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌ر دوو حیزب کرد و چه‌ند جارێک وێنه‌ی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌کاندا پێشان ده‌دران.
له میانه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌دا، (راپۆرتێک به‌ناونیشانی 23 ساڵه دوو حزب گومرگ و زه‌وی و ئاسمانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردوه، هه‌روه‌ها راپۆرتی له 10 ساڵی ڕابردوودا 70 ملیار‌و پێنج ملیۆن دۆلار له به‌غداوه نێرراوه بۆ هه‌رێم، دواتریش راپۆرتی ده‌زانین كوێتان دێشێ و شینهكهتان بۆ چییه؟) بڵاوکرده‌وه.
دارشتنی ئه‌م راپۆرتانه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران نوسرابوون که له 2009ه‌وه تا کۆتایی 2013 ئه‌و لایه‌نه وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کاری ده‌کرد.