کۆمپانیای دانا گاز: تا سبەی ئاستی بەرهەمهێنان غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەگەیێنینەوە ئاستی پێشوو

‌ئەرشیف

کۆمپانیای دانا گاز لە راگەیێندراوێکدا کە ئاراستەی بۆرسەی ئەبوزەبی کردووە باس لەوە دەکات کە "ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بە وریایی و بە شێوەیەکی پلەبەندی بەرز دەکرێتەوە"، لە هەمان کاتدا دەڵیت "ئەم بڕیارە بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییانە بۆ سووتەمەنیی وێستگەکانی کارەبا".

دوو شەممە، ٢٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی دانا گازدا هاتووە "دوای هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ بارودۆخەکە و وەرگرتنی گەرەنتیی روون لە لایەنە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بە وریایی و بە شێوەیەکی پلەبەندی بەرز دەکرێتەوە".

"ئەم بڕیارە بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییانە بۆ سووتەمەنیی وێستگەکانی کارەبا، چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچەکانی دیکەی عێراق"، کۆمپانیای دانا گاز وا دەڵێت.

 پێنج شەممە، ١٦ تەمووز ٢٠٢٦،  کۆمپانیای دانا گاز رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە بەرهەمهێنانی گازیان لە کێڵکەی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی راگرتووە،  هەر ئەوکات وەزارەتی کارەباش کەمبوونەوەی ٢٥٠٠  مێگاواتی کارەبای راگەیاند.






PM:06:19:27/07/2026