وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاد دەکات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند'' پرۆسەی بەرزکردنەوەی ئاستی گاز لە هێڵەکانی گازی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستی پێکردووە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کاریگەرییەکەی لەسەر زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دەردەکەوێت.''

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد پرۆسەی گەڕانەوەی گاز بۆ وێستگەکان بابەتێکی وردی هونەرییە و پێویستی بە چەند ڕێکارێکی ئەندازیاری و تەکنیکی هەیە، بەپێی زانیارییەکانیش لە بارودۆخێکی ئاساییدا ئاساییکردنەوەی تەواوەتیی دۆخەکە پێویستی بە ٨ تا ١٠ کاتژمێر هەیە.

سەرچاوەکە جەختیشی کردەوە کە گەڕانەوەی میگاواتەکانی کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە کاتی گەیشتن و جێگیربوونی گاز لە هێڵەکانی گواستنەوەدا.




PM:07:39:27/07/2026