سوپای عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی "پانتسیر" لە سلێمانی جێگیر دەکات

وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرای کرد کە سوپای عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پانتسیر لە پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی پاراستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هێرشی درۆنەکان.

کۆمپانیای بەڕێوەبەری کێڵگەکە بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکان بەرهەمهێنان و ناردنی گازی بۆ وێستگەکان ڕاگرتبوو، کە بووە هۆی لەدەستدانی زیاتر لە ١٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی.

کێڵگەی کۆرمۆر تا ئێستا ١٣ جار کراوەتە ئامانجی هێرشی ڕاوکێت و درۆن، بەوهۆیەوە کۆمپانیاکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای چەتری بەرگریی ئاسمانییان کردبوو.

بەپێی وتەی وەزیر کارەبای عێراق ، ئەگەر سیستمەکە دابنرێت، ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا دەست پێ دەکاتەوە.

حکومەتی فیدراڵی ڕەزامەندیی سەرەتایی داوە بۆ ئەم هەنگاوە، بە تایبەت لەبەر ئەو قەیرانە قورسەی کارەبا کە لەگەڵ گەرمای هاویندا ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە.




PM:05:35:28/07/2026