بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و نەبوونی کارەبا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاردرا سبەی لە پارێزگای سنە و کرماشان پشووی فەرمیە.
سێ شەممە، ٢٨ تەمووز ٢٠٢٦، جێگری پارێزگاری سنە، عەبدوڵڵا رەشیدی پوور رایگەیاند "بەهۆی گەرما و کەمیی کارەباوە، سبەی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە پشوو دەبێت، بڕیارەکە لە لایەن لیژنەی کۆنترۆڵی وزەی پارێزگاکەوە پێشنیاز کراوە و پارێزگار رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، ئامانجیشی کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی وزە، بە تایبەت کارەبایە ".
لە هەمان کاتدا جەلیل باڵایی، جێگری پارێزگای کرماشان بۆ کاروباری گەشەپێدانی مرۆیی دەڵێت "بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە رۆژی چوارشەممە لە پارێزگای کرماشان پشوو دەبێت".
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی سبەی چوار شەممە، لە سنە بەرزترین پلەی گەرما ٤٣ پلە و لە کرماشانیش ٤٢ پلەی سلیزیە.