نرخی حەجی عومرە بۆ ئەمساڵ دیاری کرا
ئەمڕۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نرخ‌و كاتی حەجی عومەرەی بۆ ساڵی 2015 دیاریكرد.
شێخ قاسم ڕه‌سوڵ به‌رزنجی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه دوای ڕاگۆرینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تایبه‌ت، بریاریاندا كه ئه‌مساڵ نرخی عومره بۆ سێ شێوه پۆلین بكه‌ن كه زۆرترین نرخ بریتییه له 975 دولار و كه‌مترینیشیان 925 دولاره.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره، وتیشی: نابێت هیچ كۆمپانیایه‌ك زیاتر له‌وه پاره له سه‌ردانكه‌رانی ماڵی خوا وه‌ربگریت و ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌ك سه‌رپێچی بكات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
PM:01:52:21/01/2015