ڤیدیۆ.. "ئەو گەنجەی خۆی كوشتووە لەكوردستان نیەو فیلمەكەی ساختەیە"
لەرۆژانی رابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە نێو تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە كە تێیدا گەنجێك "بەهۆی دانەمەزراندنی و بێ پارەیی" خۆی دەكوژێت. وتەبێژی پۆلیسش دەڵێت "ئهو ڤیدیۆیه كوردستان نیه".
لەڤیدیۆكەدا گەنجەكە بێزاری خۆی دەردەبرێت لەوەی سێ ساڵە خوێندنی تەواوكردوەو تاكو ئێستا دانەمەزراوەو باوكیشی 150 هەزار موچەكەیەتی و سێ مانگە مووچەكەی وەرنەگرتوە، گەنجەكە دەمانچەیەك دەردەهێنێتو بە هاورێیەكەی كە وێنەی دەگرێت دەڵێت ئەو گرتەیە بڵاوبكەرەوە ئینجا گوللـەیەك لەسەری خۆی دەدات و كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
لەمبارەیەوە رائید كاروان عهبدولكهریم، وتهبێژی پۆلیسی ههولێر رهتیدهكاتهوه كه ئهو گهنجه بهراستی خۆی كوشتبێت، چونكه ئهوه زیاتر له سیناریۆ دهچێت و شوێنهكهش كوردستان نییه.
PM:01:55:21/01/2015