سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د.یوسف محەمەد سادق، دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی چەندین یاسای گرنگ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق دژ بە توندوتیژی دەرچووە، بەڵام ئاماری توندوتیژییەکان دژ بە ئافرەتان جێگەی خۆشحاڵی نین.
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە لیژنەی کاروباری ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ 25-١ سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد کە بە هاوکاری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان سەرقاڵی گەڵاڵەکردنن، هیوای خواست لە خولی داهاتووی یاسادان دەنگیان لەسەر بدرێت.
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی کاروباری ژنان و خێزان لە پەرلەمانی عێراقی بە پێویستزانی.
شاندی پەرلەمانتارانی لیژنەی ژنانی عێراق، باسێکی گشتییان سەبارەت با کاری لیژنەکەیان و خەم وکێشەکانی ژنانی عێراق کرد، بە تایبەتیش لەم سەردەمەدا کە ئاماری توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان لە عێراقدا لە بەرزبوونەوەیەدا.