کادیری پێشکه‌وتووی پارتی دیموکراتی کوردستان فارس نه‌ورۆڵی رایگه‌یاند " گۆڕان و یه‌کێتی ره‌زامه‌ندیان پێشان داوه که جێگری پارێزگاری سلێمانی بده‌ن به پارتی دیموکراتی کوردستان".
له لێدوانیکی تایبه‌ت بۆ سپی میدیا فارس نه‌ورۆڵی کادیری پێشکه‌وتووی پارتی له سنوری پارێزگای سلێمانی وتی" هه‌ر دوو لایه‌ن گۆڕان و یه‌کێتی ره‌زامه‌نیدان پێشان داوه جێگری پارێزگاری سلێمانی بده‌ن به پارتی".
پارێزگاری سلێمانی دوو جێگری هه‌یه، یه‌کێکیان گۆڕان و ئه‌وی تریان یه‌کێتی، هاوکات پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش دوو جێگری ده‌بێت یه‌کێکیان یه‌کێتی و ئه‌وی تریان گۆڕان، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی هه‌ر دوو لایه‌نی یه‌کیتی و گۆران ده‌ستبه‌رداری هه‌ر دوو جێگره‌که بوون له سلێمانی و هه‌ڵبجه، به‌م پێیه یه‌کێتی جێگری پارێزگاری له سلێمانی نابێت و گۆرانیش له هه‌ڵبجه جێگری نایبێت و ئه‌گه‌ر زۆره هه‌ر چۆن یه‌کێک له جێگره‌که‌ی سلێمانی ده‌درێت به پارتی، جێگرێکی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش بدرێت به ئیسلامییه‌کان.
هاوکات زیاد کاکه ره‌زا ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی له سلێمانی به ماڵپه‌ڕی پارتی راگه‌یاندووه که به‌ئه‌رێنی وه‌ڵامی وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌کێتیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاندووه" ئەمڕۆ ئەوان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی پێشنیارەکانی شاندی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان داوەتەوە و وەڵامەکانیش ئەرێنی بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئێمە بە زۆرینەی پێشنیارەکان رازی بووین، تەنھا ئەوان سێ بەڕێوبەری ناحیەیان دابوو بە ئێمە کە ناحیەکان بچووک بوون و داوامان کرد، بەڕێوبەری ناحیەی گەورەمان پێبدەن و جگە لەوەش داوای چەند پۆستێکی دیکەمان کردبوو".