پێشمەرگە چەند هێرشێكی داعش لە شەنگال تێكشاند

ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە قەزای شەنگال چەند هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێكشاند‌و زیانێكی زۆری مادی‌و گیانییان بە داعش گەیاند.

سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەسپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ سێشەممە چەكدارانی داعش لە سێ پۆڵەوە هێرشیان كردەسەر سەرنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەم پێشمەرگە بە توندی لێیان هاتنە دەست‌و هێرشەكانیان تێكشاند.

بە وتەی سەرچاوەكەی سپی، لەو هێرشەدا چەكدارانی داعش نزیكەی 90 كەسیان لێ كۆژرا‌و چەندین ئۆتۆمبیلیان تێكشێندار‌و پاشەكشەیان كرد.




PM:02:07:27/01/2015