د. یوسف گۆران: چاودێریی له‌سه‌ر زانكۆكان زیاد ده‌كه‌ین
د. یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د. یوسف گۆران گرنگی زیاتر به كوالێتی زانكۆكانی كوردستان ده‌ده‌ین و چاودێری له‌سه‌ر زانكۆكان زیاد ده‌كه‌ین.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم رایگه‌یاند كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له‌نێو زانكۆكانی كوردستان و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زمانی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران/قوتابیان له‌ڕێگه‌ی زمانی ئینگلیزی ئاشنای نوێترین زانیاری سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان بن. هه‌روه‌ك دوپاتیشیده‌كاته‌وه گرنگی زیاتر به كوالێتی زانكۆكان ده‌ده‌ین و چاودێری له‌سه‌ر زانكۆكان زیاد ده‌كه‌ین.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی كۆیه، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بوونی راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه سازكرد. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ستافی زانكۆی كۆیه‌ی راگه‌یاند هه‌مووان وه‌ك یه‌ك تیم كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستن و گه‌شه‌پێدانی زانكۆكه‌تان، چونكه ئه‌م زانكۆیه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له پرۆسه‌ی ناساندنی شاره‌كه هه‌روه‌ك بۆ به‌جیهانیبوون و ناساندن هه‌نگاوی باشی ناوه.
له‌باره‌ی كوالێتی زانكۆكان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند گرنگی زیاتر به كوالێتی زانكۆكان ده‌ده‌ین و چاودێریشیان له‌سه‌ر زیاد ده‌كه‌ین كه ئه‌م چاودێری كردنه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی زانكۆكانی كوردستان. وتیشی گرنگی دان به سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانمان دایه به‌وپێیه‌ی له‌ماوی رابردوودا وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاندووه كه ئامانجی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له زانكۆكانیش بریتی ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی چالاكی زانستی زانكۆكان و پۆلینكردنی ئاستی زانستیان و گه‌شه‌سه‌ندنیان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. یوسف گۆران دوپاتیكرده‌وه، كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی له‌نێو زانكۆكانی كوردستان و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زمانی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران/ قوتابیان له‌ڕێگه‌ی زمانی ئینگلیزی ئاشنای نوێترین زانیاری سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنه‌كان بن، بۆ ئه‌مه‌ش وتی ده‌بێت زانكۆی كۆیه گرنگی ته‌واو به‌زمانی ئینگلیزی بدات و له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری زمان ئاستی زمانی ئینگلیزی له‌نێو زانكۆدا فراوانتر بكات.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه، سه‌رۆكی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتیه‌كان و راگری سكوڵی پزیشكی، باسیان له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن و كێشه‌و داواكارییه‌كانیان كرد كه بۆ پێشخستنی بواری زانستی زانكۆكه پێویستن، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت سه‌رنج و داواكارییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه زانكۆی كۆیه له چوار فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و زانستی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سكوڵی پزیشكی پێكهاتووه 400 هه‌زار خوێندكار/قوتابی و 356 ستافی ئه‌كادیمی هه‌یه.
PM:01:50:28/01/2015