سەبارەت بەبودجەی عێراق و پشكی كورد لەو بودجەیە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئارام شێخ محەمەد "ئەمشەو من وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكوردیەكان و ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبینەوە سەبارەت بە بڕیارو هەڵوێستمان لەسەر بودجەی عێراق و یەكدەنگیمان لەسەر بودجە".
شێخ محەمەد بە سپی مدیایی راگەیاند " پێوستە هەڵوێستمان یەكبێت و بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدەین".
بە پێی زانیاریەكان كۆبونەوەكەی ئەمشەو تایبەت دەبێت بە ڕێكەوتن لەسەر هەڵوێستی نوێنەرانی كورد لەسەر پشكی كورد لە بودجەی عێراق.
لە پێشتردا نوێنەرانی كورد ئەوەیان ڕاگەیاند كە هەوڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە بۆ ئاستەنگ دروست كردن بۆ تێپەڕاندنی بودجە لەسودی كورد و ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.