داعش: لەناو كۆشكی سپی سەری ئۆباما دەبڕین

‌باراك ئۆباما
چەكدارانی داعش لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا هەڕەشە لە باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمەریكا دەكەن‌و دەڵێن لەناو كۆشكی سپیدا سەری دەبڕن.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوتەوە‌و لەشەقامەكانی موسڵ تۆمار كراوە، ئەو چەكدارەی داعش بە كوردی دەڵێت: ئۆباما بزانێت كە ئێمە دەگەینە ئەمەریكا‌و لەكۆشكی سپی سەری دەبڕین‌و ئەمەریكا دەكەینە وڵاتێكی موسڵمان.

لەگرتە ڤیدیۆییەكدا ئەو چەكدارە كوردەی داعش پاشان سەڕی پێشمەرگەیەك دەبڕێت‌و شەهیدی دەكات.




AM:10:05:29/01/2015