پێشمەرگە لە بەیانی ئەمرۆوە لە پێشڕەویدایە، تا دوا نێوەرۆی ئەمرۆ ٣١-١ تەنها مەلا عەبدوڵا ماوە ئازاد بکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند: کە هەموو ناچەکانی کەرکوک کە شەوی رابردوو کەوتبوونە دەست داعش لەوانە، تەللوەرد کەشوێنێکی ستراتیژیەو مەکتەب خالیدو مەریەم بەگ و مەلا عەبدوڵا، هەموویان سەر لەنوێ ئازادکرانەوە، تەنها مە لا عەبدوڵا نەبێت کە لەوێش شەڕە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی.
سەبارەت بە زیانەکانی چەکدارانی داعش سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەدەیان لاشەی کوژراویان لە شوێنی شەڕەکە بە جێماوە.