لە هێرشەکەی دوێنێ داعش بۆ سەر رۆژئاواو باشوری رۆژئاوای کەرکوک بە دیاریکراوی لە گوندی مەلا عەبدوڵا ١٣ پێشمەرگە جێمابوون و نەکەوتبوونە دەست داعش، ئەمرۆ ئەو پێشمەرگانە ١١یان توانیان بگەرێنەوە ناوچە ئازادکراوەکان.
سەرچاوەیەکە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند کە دوێنێ ٣٠-١ لە هێرشەکەی داعشدا بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک لە گوندی مەلا عەبدوڵا ١٣ پێشمەرگە بەجێمابوون و خۆیان نەدەباوو بەدەستەوەو لەشوێنێک خۆیان حەشاردابوو، دوێنێ لەبەر ئەو پرسە پێشمەرگە نەخۆیان و نە فرۆکە هاوپەیمانەکانیش بۆردومانی ئەو ناوچەیەیان نەکرد نەوەکو ئەو پێشمەرگانە شەهید بن.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو پێشمەرگانە لە رێگای تەلەفونەوە لە هەماهەنگییەکی بەردوامدا بووب لەگەڵ بەرپرسەکانیان بۆ ئەوەی ڕزگار ببن.
سەرچاوەکەی سپی ئاشکرایکرد فرۆکەکانی هاوپەیمانان بەدوور لە جێگای ئەو پێشمەرگانە بەتووندی بۆردوومان داعشیان لە گوندی مەلا عەبدوڵا کردووەو لەئەنجامدا پشێویەکی زۆر لە نێو ریزەکانی داعشدا دروستبووە، ئەمەش هەلێکی باشی بۆ ئەو پێشمەرگانە دروستکردووە کە بەگڕێنەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، بەڵام دووانیان لێ شەهید بووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو شەهیدە دوێنێ لەکاتی هێرشەکەی داعشدا شەهیدبوون، یان لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ناو پێشمەرگە لە ڕێگا تووشی شەڕبوون.