پێشمەرگە بۆ گرتنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵا لەپێشڕەویدایە

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئەمرۆ شەممە هێرشێكی بەربڵاویان بۆ گرتنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵا لەناوچەی كەركوك دەستپێكرد‌و لەئێستاشدا پێشمەرگە لەپێشڕەویدایە.

سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند هێزەی پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە هێرشێكی بەرینی بۆ گرتنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵا دەستپێكردوە‌و بەپێی دوایین زانیارییەكان چەكدارانی داعش لەسەر رێگای پێشمەرگە پاشەكشە دەكەن‌و هێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان.

شەوی هەینی چەكدارانی داعش بە سودوەگرتن لە خراپی كەشو هەوا  لە چەند قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە لە میحوەری كەركوك‌و چەند ناوچەیەكیان داگیركرد بەڵام هێزی پێشمەرگە هێرشەكانیان تێك شكاند‌و زۆربەی ناوچەكانیان وەرگرتەوە.




PM:01:37:31/01/2015