پەیامێك لە لایەن كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
كۆسڕه‌ت ره‌سوڵ عه‌لی لەپەیامێكدا رایدەگەیەنێت: هه‌مووتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز رێگا ناده‌ین تیرۆرستان به خه‌ونه گڵاوه‌كانیان بگه‌ن و بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكه‌ن.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات و ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه تیرۆرستان و تاریكبینان جارێكی تر هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌وڵیاندا خه‌ونی زڕاویان بێننه دی، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و نه‌به‌ردی لێیان هاتنه ده‌نگ و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید و بریندار بوون".
ده‌قی پەیامەكە:
پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز
كه‌سوكاری شه‌هید عه‌مید شێركۆ فاتیح
خانه‌واده‌و كه‌سوكاری عه‌قید نه‌ریمان مه‌ولود ناسراو به نه‌ریمان دۆشكه
به‌داخه‌وه تیرۆرستان و تاریكبینان جارێكی تر هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌وڵیاندا خه‌ونی زڕاویان بێننه دی، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و نه‌به‌ردی لێیان هاتنه ده‌نگ و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید و بریندار بوون.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید بوون و چوونه كاروانی نه‌مرانه‌وه، لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم به ته‌واوی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه راده‌گه‌یه‌نم و دڵیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه تا دوا دڵۆپ به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر دوێنێش تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌وانمان كرده‌وه.
كوردستانیانی خۆشه‌ویست...
لێره‌وه‌و له پیرۆزترین شوێنی خاكی كوردستان كه سه‌نگه‌ری به‌رگری كردن و به‌ره‌كانی شه‌ڕه، هه‌مووتان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز رێگا ناده‌ین تیرۆرستان به خه‌ونه گڵاوه‌كانیان بگه‌ن و بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ك به پێویستی ده‌زانم كه داوا له یه‌زدانی مه‌زن بكه‌م زوو به زوو شیفای برینداره‌كان بدات و سه‌ركه‌وتوومان بكات له جه‌نگی تاریك په‌رستاندا.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی
هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان
PM:02:50:31/01/2015