نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و
لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له
به‌غدا له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ،
ساز كرا.
بە پێی ماڵپەڕی فەرمی حکومەت، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مانته‌رانی كوردستان له په‌رله‌مانی فیدراڵ
كرد كه كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق، ڕۆڵێكی باشیان گێڕا و بۆ ده‌نگدان و
په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی 2015، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرد و پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك
كه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بوو، به‌ڕێوه چوو، بۆ ئه‌مه‌ش به
ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌موو په‌رله‌مانتارانی
هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداركان
و نوێنه‌رانی تیمی كوردستان له به‌غدا، له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی
كوردستان له په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ ئاماده‌ی بوون، به تێروته‌سه‌لی ورده‌كاریی
دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه تاووتوێ كرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی پرسیار و تێبینییه‌كانی نوێنه‌رانی كوردستانیان له به‌غدا،
دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌بوونی
به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان سه‌رۆكایه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
بڕیار درا له هه‌ردوولا دوو لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكبێن و دواتر پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌كی
هاوبه‌شی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێك‌بێنن و بڕیار له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیی
هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی نێوانیان بده‌ن، تا به‌رده‌وام زانیاریی پێویست له هه‌موو
بواره‌كاندا بده‌نه یه‌كتر و نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی
حكومه‌ت و په‌رله‌مانی فیدراڵ و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، بتوانن كاری باشتر بۆ خزمه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر پرسی نه‌وت كرده‌وه و به ڕێككه‌وتنێكی گرنگیان
بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی 2015ی عیراقی فیدراڵ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌یه
و بۆ هه‌ر ناڕوونییه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی دیكه، له ماوه‌یه‌كی داهاتووی نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیی
وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووباره سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان
كۆده‌بێته‌وه.