كۆمەڵی ئیسلامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی حكومەتی هه‌رێم‌و نوێنەرانی كورد لەبەغدای بایكۆت كرد
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و فراكسیۆنه كوردییه‌كان كرد.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سپی میدیای ڕاگه‌یاند" ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان به‌گرنگ نه‌زانی بۆیه به‌شداریمان نه‌كرد".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت" 7مانگ به‌رله ئێستا داوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌مانكرد وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه،ئێستا بودجه تێپه‌ڕی و ئیتر كۆبونه‌وه له‌سه‌ر چی بكه‌ین؟
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئاشكراشی كرد" ئێمه له‌وێ یه‌ك مانگ شه‌ڕی بودجه‌مان كرد، له پێناو هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه پێم وانیه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه هیچ گرنگیه‌كی هه‌بێت ئێستا".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی وت" ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد هیچ له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نازانین و ئه‌وكاته‌ی داوای كۆبونه‌وه‌مان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و پرسانه بین كه ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌م كۆبونه‌وه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن پێم وانیه ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه هیچ گرنگیه‌كی هه‌بێت".
PM:07:41:01/02/2015