جارێکی تر چکدارانی داعش له چه‌ند قۆڵێکه‌وه ئه‌مشه‌و 2-2 هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له باشوری که‌رکوک و پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و ئه‌و هێرشانه‌ی داعشیان تێکشکاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی جموجوڵی چه‌کدارانی داعش له‌نزیک سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له مه‌لا عه‌بدوڵاو ته‌للوه‌رد و مه‌کته‌ب خالید، پێشمه‌رگه لێیان دێنه ده‌ست و تۆپرانای گردبوونه‌وه‌کانی داعش ده‌که‌ن و تێکیان ده‌شکێنن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی، داعش نه‌یتوانیه‌وه هیچ سه‌نگه‌رێکی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵ بکات.