یاسای گاردی نیشتمانی عێراق پەسەند كرا

‌حەیدەر عەبادی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ لەكۆبوونەوەی خۆیدا دەنگی ئەرێنی بە پرۆژەیاسای گاردی نیشتمانی دا‌و بڕیارە پرۆژە یاساكە بۆ پەسەندكردن رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی پێشوودا ئەنجومەنی وەزیران كۆمیتەیەك بۆ ئەم  مەبەستە پێكهات‌و پاش هەفتەیەك كۆمیتەكە پرۆژەیاساكەی گەڕاندەوە‌و ئەمرۆ لەلایەن كابینەی عێراقەوە پەسەندكرا.

پێشتر نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو كە یاسای گاردی نیشتمانی، چەمكێكی قانونی دەبێت بۆ شەڕی هێزەكانی عەشایەر‌و كەسانی خۆبەخش دژی تیرۆریزم‌و رێگە لەوە دەگرێت پاش ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، شەڕی تایفی لەعێراق سەرهەڵبداتەوە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو كە گاردی نیشتمانی لە سوننەی عێراق دروست دەبێت‌و 200 هەزار چەكداری دەبێت كە ئەركی پاراستنی ئەمنیەتی ناوچە سوننە نیشنەكانی‌و سنورەكانی هاوبەش لەگەڵ ئوردون‌و سعودیە‌و سوریا دەگرێتە ئەستۆی خۆی.




PM:01:43:03/02/2015