هەولێر.. بەهۆی شێرپەنجەوە 15 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە
لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا نزیكەی 15 هەزار كەس لە شاری هەولێر بەهۆی جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە روویان لەنەخۆشخانەكان كردوە كە بەشێكیان لە پارێزگانی ترەوە هاتوون.
ئەمرۆ لەڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا، د.سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تا ئێستا (15) هه‌زار هاوڵاتی توش بو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه‌و به‌شێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هاتون بۆ چاره‌سه‌ر كردن.
وتیشی:"له‌ساڵی (2014)دا (984) هاوڵاتی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بون كه (527)كه‌س له‌وانه هاوڵاتی پارێزگای هه‌ولێر بون‌و (457)یان هاوڵاتی پارێزگاكانی تربون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا (855) هاوڵاتی تر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی تری خوێنه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه‌و (427) نه‌خۆش بۆ پشكنین نێردراون بۆ توركیا‌و (299)كه‌سیش نێردراون بۆ ئه‌مریكا بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی (Ak Global Health )
PM:01:44:04/02/2015