پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه پەسەند کرا
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی خۆی بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدا، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر کەمێک پێش ئێستا توانرا بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان و به‌رپرسانی حكومی و حزبی ئاماده‌ی بوون، په‌رله‌مانی كوردستان به کۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پڕۆژه‌یاسای ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی پەسەند کرد، هه‌ڵه‌بجه‌ش بووه پێنجه‌مین پارێزگای باشووری كوردستان.
پێشتر به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م دوو پارێزگایه دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا دابه‌شكراوه، له‌وانه پارێزگای سلێمانی دوو ساڵی یه‌كه‌م بۆ یه‌كێتی ده‌بێت و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش دوو ساڵی یه‌كه‌م بۆ گۆڕان، دوای ئه‌م دوو ساڵه پۆستی هه‌ردوو پارێزگا له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی یاساكه‌یه:
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
* پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تی ده‌بێت كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له 25 كه‌س زیاتر نه‌بێت.
*پێویسته ڕێژه‌ی ژنان له 30% بێت.
* پێویسته پێكهاته‌ی كاكه‌یی تێدا بێت.
* ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
* وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی وردبینیكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
* له كاتی كۆتاییهاتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، به هه‌مان ڕێكاری سه‌ره‌وه شوێنه‌كانیان پڕ ده‌كرێنه‌وه.
* سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی، له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن:
* به‌دواداچوونی گشت چالاكییه‌كانی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی خۆجێیه‌تی، له‌پێناو زامنكردنی باش جێبه‌جێكردنی كاره‌كان.
* پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ بۆ پارێزگار و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵیدا، له:
- دانانی سیاسه‌تی گشتیی پارێزگا.
- ئاماده‌كردنی پرۆژه بودجه‌ی پارێزگا و پلانی گه‌شه‌پێدانی دیاریكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كانی.
- ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و و ڕێنمایی تایبه‌ت به پارێزگا.
- ده‌ستنیشانكردنی كاندیدكراوان بۆ پله‌ی وه‌زیفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پارێزگادا.
- په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چاككردنی كاری دارایی و كارگێڕی له پارێزگاكه‌دا.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجام گه‌یاندنی كاروباره‌كانی به‌پێی حكومه‌كانی یاساكه، تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
پارێزگار:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به مه‌رسومێكی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت، كه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ناوخۆ و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رده‌چێت، به مه‌رجێك گشت ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت، كه پێویسته له پارێزگاردا هه‌بن و به پله‌ی بریكاری وه‌زیر له وه‌زیر سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.
- به‌رپرسی جێبه‌جێكاره له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا.
- هه‌ردوو جێگری پارێزگار به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای كاندیدكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه. پێویسته هه‌ر دوو جێگری پارێزگار به لانی كه‌م خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆیی و شاره‌زا و پسپۆڕ بن.
قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه:
هه‌ریه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به مه‌رسومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێن و ده‌گوازرێنه‌وه و لاده‌برێن، به پێشنیازی وه‌زیری ناوخۆ و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان به‌پێی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن.
بودجه:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك پارێزگاكانی تری هه‌رێم، ته‌رخان بكات.
PM:03:35:05/02/2015