یەكگرتوو لەسەر تێكەڵكردنی وەزارەتی كارەباو سامانە سروشتییەكان روونكردنەوە دەدات
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی دەنگۆی تێكەڵكردنی وەزارەتی كارەباو سامانە سروشتی یەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێـت كە لەگەڵ هیچ لایەنێك گفتوگۆو رێككەوتنێكمان نەكردووەو بابەتی دەستكاری كردنی وەزارەت و تێكەڵكردنیان بڕیارو یاسای پەرلەمانی پێویستە.
دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی"یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان" ەوە بۆ ڕای گشتی
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان.
ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
سڵاوی خواتان لێ بێت.
بابەتێك لە هەندێ لە دەزگای راگەیاندنەوە بڵاو كراوەتەوە گوایە (یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و هیچ لایەنێك لە سەر تێكەڵكردنی وەزارەتی كارەباو سامانە سروشتی یەكان رێككەوتوون).
بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ رای گشتی وەڵامی ئەو هەواڵە بدەینەوە كە ئێمەو هیچ لایەنێك بە ڕەسمی لەو بارەوە هیچ رێككەوتنێكمان نەكردووەو بابەتی دەستكاری كردنی وەزارەت و تێكەڵكردنیان بڕیارو یاسای پەرلەمانی پێویستەو، هەر بابەتێكیش لەو بارەوە ڕوو لە یەكگرتوو بكات بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی پێویستە.
PM:03:50:05/02/2015