به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پێشتر له‌كوردستان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی مه‌لا كرێكار هه‌بوه‌و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه كوردستانیش، ئه‌وا ده‌ستگیر ده‌كرێت.
د. سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، له‌كوردستان بڕیاری دادگا هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشووی گروپی ئه‌نسارو ئیسلام و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێت.
وتیشی:"له‌كوردستان كار به‌بڕیاری دادگاكان ده‌كرێت‌و بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ركه‌سێك، پێویسته بڕیاری دادگا هه‌بێت، كه دادگاش بڕیاریدا، پۆلیس كاری خۆی ده‌كات‌و تۆمه‌تباران ده‌ستگیر ده‌كات".