پاش كۆبانێ، گردەسپی ئامانجی دواتری شەڕڤانانی كوردە
گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئەمرۆ سێشەممەی رایگەیاند كە شەڕڤانانی كورد، شاری "گردەسپی"یان كردوەتە ئامانجی دواتری خۆیان تا وەك كۆبانێ لەدەستی تیرۆریستانی داعش رزگاری بكەن.
گروپەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند كە شەڕو پێكدان لە گوندەكانی نزیك گردەسپی دەستی پێكردوەو شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە بەتوندی بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش دەبنەوە تا لەشارەكە دەریان بكەن.
گردەسپی شارێكی سەرسنوری رۆژئاوای كوردستانو لەپارێزگای رەقەیە كە دانیشتوانەكەی زۆرینەی كوردنو ژمارەیەك عەرەبیشی تێدا دەژی
PM:04:04:10/02/2015