بارێکی دیکەی چەكو كەرەستەی سەربازیی گەیشتە كۆبانێ
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ کاروانە چەکوچۆڵێکی تریش گەیشتە کۆبانی و، مژدەی سەرکەوتن نزیکە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (موسلیح زێباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕ لە کۆبانی بەردەوامە؛ پێشمەرگە و شەڕڤانان ببڕاینەبڕ دەچنە پێشەوە و، ١٦٠ گوند زیاتریشیان ئازاد کردووەتەوە؛ تیرۆریستانیش ڕادەکەن و، بەبێ بەرگری گوندەکان چۆڵ دەکەن، لە ھەندێک شوێن نەبێ کە بەرگرییەکی لاواز دەکەن."
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی ڕایشیگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش زۆر بە چڕی مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە و، زیانی زۆریان پێ گەیاندوونە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکە نەزانراوە.
عەمید (موسلیح زێباری) گوتیشی، ئەمڕۆ کاروانە چەکوچۆڵێکی دیکەمان بۆ هاتووە؛ چەکی قورسیشی تێدایە؛ ئەوەندەی نەماوە تەواوی گوندەکانی کۆبانی ئازاد بکەین و، مژدەی سەرکەوتنی یەکجارەکیتان پێ بدەین.
PM:08:52:10/02/2015