Arte که یه‌کێکه له‌ناسراوترین که‌ناڵه‌کانی ئه‌وروپا و جیهان راپۆرتێکی زۆر جوان له‌شه‌نگال له‌سه‌ر شه‌ڕی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا له دژی چه‌کدارانی داعش تۆمار ده‌کات.
Arte که که‌ناڵێکی فه‌ره‌نسی – ئه‌ڵمانیه، شه‌وی 10-2 گرنگییه‌کی زۆر دا به‌شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا دژی چه‌کدارانی داعش له شه‌نگال و چه‌ندان بابه‌تی بڵاوکرده‌وه، یه‌کێک له‌و بابه‌تانه فلیمی " شه‌ڕی ته‌نیا باڵی پێشمه‌رگه"یه، ئه‌م راپۆرته له ده‌رهێنانی خافێر مونتس له مانگی 12-2014 له کاتی هێرشی کوردا بۆ سه‌ر چه‌کداره‌کانی داعش له شه‌نگال تۆمار کراوه. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره 20 رۆژ له‌ناو گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌دا بووه‌و ئه‌م فلیمه‌ی تۆمارکردووه.
فلیمه‌که دیمه‌نی زۆر جوانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌ی تیایه، دیمه‌نێک گه‌ریلایه‌کی مه‌سیحی بریندار ده‌بێت، گه‌ریلایه‌کی تر به‌ناوی (جگه‌ر) له فلیمه‌که‌دا قسه ده‌کات دواتر ده‌رهێنه‌ر پێمان ده‌ڵێت" شه‌هید بوو".
هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌رێکی ئه‌مه‌ریکیش پێشان ده‌دات له ریزی کورد دا دژی داعش شه‌ڕ ده‌کات.