فوئاد مەعسوم پێشوازیی لە بڕیاری وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی داعش دەكات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13-2-2015 سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسوم پێشوازی كرد له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه بڕیاری روسیا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش.
له‌مباره‌یه‌وه نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌و پێشوازییه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ركرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه پێشوازی ده‌كه‌ین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بڕیاری روسیا كه رۆژی پێنج شه‌ممه 12-2-2015 ده‌رچوو، سه‌باره‌ت به وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش، پێمان وایه جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تی و گرنگه به‌ره‌و له‌ناوبردنی مه‌ترسی تیرۆرستان له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان.
ئه‌و بڕیاره پشتیوانیه‌كی به‌هێزو گه‌وره به‌رجه‌سته ده‌كا بۆ عێراق له‌جه‌نگی دژ به تیرۆرستان كه ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی جدی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رده‌خات بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسی تیرۆر كه هه‌ڕه‌شه له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات, هه‌روه‌ك هه‌وڵی زیاتری وڵاتانی جیهان دووپاتده‌كاته‌وه كه كاری به‌په‌له بكه‌ن بۆ وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تاقمی داعش و بانده تیرۆریستیه‌كانی تر كه سه‌رچاوه داراییه‌كانیان بریتیه له فرۆشتنی نه‌وت و ئاسه‌واری كۆن و وه‌رگرتنی فیدیه و پاره له كه‌سو كاری بێ تاوانی بارمته‌كان.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
13 ی شوباتی 2015
PM:04:54:13/02/2015