پاسدارانی ئێران ئامر لیوایەكی پارتی دەڕفێنن
هێزەكانی سوپای پاسداران
ئەمرۆ یەكشەممە هێزەكانی سوپای پاسداران لە ناو شاری هەڵەبجە ئەفسەرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پلەی لیوا لەگەڵ دوو پاسەوانی دەڕفێنن.
بەپێی زانیارییەكان لیوا خانه‌نشینه‌كه‌ی پارتی ناوی "سه‌ید به‌هادین سه‌ید محه‌مه‌د"ه و له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی به‌ناوی "عه‌لی عه‌بدوڵا محه‌مه‌د و كۆسار عوسمان ئه‌مین" له‌گه‌ڵ شوفێری شۆفڵێك و دوو چه‌كی كلاشینكۆف، له سنووری لاورانی سه‌ر به ناوچه‌ی ئیمامی سنووری پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن هێزی پاسدارانی ئێرانه‌وه، دوای شكاندنی سنوور هاتوونه‌ته شوێنه‌كه و رفاندوویانن.
سایتی "وشە" لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە: "گومان ده‌كرێ باڵی نزیكی ئێرانی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئیتلاعاتی ئێرانیان هاندا بێت، بۆ ئه‌م كاره. چونكه ئه‌و كه‌سانه پارتین و پێشتریش له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه چه‌ند جارێك كێشه‌یان بۆ دروست كراوه".
سەرچاوەكە وتیش: لیوا خانه‌نشین كراوه‌كه‌ی پارتی "سه‌ید به‌هادین سه‌ید محه‌مه‌د" پێشتر ئامر لیوا بووه له فه‌رمانده‌ی سلێمانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و دواتر به پله‌ی لیوا خانه‌نشین كراوه، دوای رفاندنی له كاتژمێری 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه، بردراوه بۆ شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
PM:03:52:15/02/2015