روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریا رایگه‌یاند" هیزه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێکی چه‌کدارای سوری توانیان کۆنترۆڵی به‌رزاییه‌کی پارێزگای ره‌قه بکه‌ن و له شه‌ڕێکی قورس‌دا چه‌کداره‌کانی داعش ده‌رپه‌ڕێنن.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هێزه کوردییه‌کان له‌و هێرشه‌دا له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه پاڵپشتی کراون و ئه‌و به‌رزایییه‌ش ده‌که‌وێته باشوری شاری کوبانیه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجار کورد پێشڕه‌وی بکات بۆ ناو ره‌قه که مۆڵگه‌ی سه‌ره‌کی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه.
ئاژانسی رۆیته‌ر که له‌زاری روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریه‌وه بڵاویکردۆته‌وه، رایگه‌یاند له‌و شه‌ڕه‌دا 35 چه‌کداری داعش کوژراون و 4 شه‌رڤانیش " شه‌هید" بوون.
رۆیته‌ر باس له‌وه ده‌کات که کورده‌کان تا ئێستا 163 گوندی کوبانێیان ئازاد کردووه.