پەرلەمانتارێك: هەرێم قومار لەسەر قوتی خەڵك دەكات
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێیوایە كە بەو رێكەوتنەی لەگەڵ بەغدا قوماری لەسەر قوتی خەڵكی كوردستان كردوە دەڵێت "ئەگەر نەتاندەتوانی پابەند بن بۆ ڕێککەتن کە رێککەوتن بۆ پابەند نابن".
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنوسێت:
هەرێم و بەغداد رێکەوتن لەسەر هەناردەی ڕۆژانەی بڕی (۳۳٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوت کە (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل لەهەرێمەوە بێت و بڕی (۳٠٠٠٠٠) بەرمیل نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆریەکانی هەرێمەور بێتو بڕی (۲۷٥٠٠٠٠) دوو ملێۆن و حەوسەدو پەنجا هەزاری لە باشوری عێراقەوە بێت ئەم تێکستە بوو بەڕگەیەکی یاسای بوجەی سالی (۲٠۱٥) و مادەی یەک بڕگەی ( ب) کەهەموو لایەک بۆ ماوەی (۳٤) رۆژی تەواو ئەم بڕگەیان یان بیستوە یان بینیویانە لەسەر ئەم بنەمایە بڕگەیەکی زۆر خەتەرناک لەپرۆژەکە جێگیر کرا کە بڕگەی( ۳) لەمادەی (۱٠) جێگیر کرا کە دەلیت لەکاتی پابەند نەبونی هەر لایەک بە پابەندیەکانیەوە لایەکەی تر ئازادە بەپابەند نەبونی بە پابەندبونەکانیەوە واتە بوجەی هەرێم کە نانێردێت دەبێتە یاساو هەموو وەزیر و بەرپرسانی بالای هەرێم و نۆێنەرانیش دەنگیان داوە بەو بڕگەیە
سەیرەکە لەوەدایە کەهەرێم دەڵێت ناتوانم پابەند بم بەو ڕێژەیەوە ڕۆژانەبەڵک و دەتوانم ساڵانە پابەند بم
بەورونی دەیڵێم وەک نوێنەری خەلکی کوردستان:
هەرێم قومار لەسەر قوتی خەڵکی هەرێم دەکات لەڕێگەی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانیەوە بەحسابی ئەوان نرخی نەوت زیاد دەکات و هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت لەبەرژەوەندیدایە لەو ەزیاتریان دەست دەکەوێت
لەکۆتایدا دەڵیم :
ئەگەر نەتاندەتوانی پابەند بن بۆ ڕیکەتن کەرێکەتن بۆ پابەند نابن
AM:09:45:17/02/2015