پارتی: رێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی كوده‌تا بوو
پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی تا ئێستاش پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه یه‌كلایی نەکراوەتەوە؛ به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێت، سازش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی قایمقامەتی هه‌ڵه‌بجه ناکه‌ن.
به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ به‌شاره‌تی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و، تیایدا پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه درایه پارتیی دیموكراتی كوردستان، تائێستایش ئه‌و ڕێككه‌وتنه لای پارتی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه."
(به‌شاره‌تی) گوتیشی: "ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی، به جۆرێك له جۆره‌كان كوده‌تایه‌ك بوو به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا نه‌یانتوانیوه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هاوكات ڕێگریشن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له 20/10/2014 له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوە."
به‌رپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگار یان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یاخود پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌یان پێ نه‌درێت، سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی دیكه‌یشیان پێ بدرێت، ئه‌وان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
PM:04:33:17/02/2015