پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: یه‌کێتی وه‌به‌رهێنان كه سه‌رۆکه‌که‌ی پێشووی له‌گه‌ڵ پارتیدا شه‌ریکه‌و وته‌بێژه‌که‌ی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له عومه‌ر فه‌تاح و د. به‌رهه‌م سالح، ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی پێبه‌خشراوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" وتەبێژەکەی یەکێتی وەبەرهەمهێنان ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی پێبه‌خشرا جگه له هه‌زاران ملیۆن دیناری نایاسای و هه‌زاران ته‌ن چیمه‌نتۆ و چاوپۆشیکردن له فرۆشتنی ده‌یان عه‌رزی روکن، بۆیان نیه نه‌ک هه‌ره‌شه بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێت ناوی یاسا‌و حکومه‌ت بێت ئێستا ئه‌وان زیندان ده‌بون".
له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رووداودا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردان‌و خواردنی پاره‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه خسته‌ڕوو، یەکێتی وەبەرهەمهێنانیش هەڕەشەی تۆمارکردنی داوای یاسایی دەکەن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، لەسەر هەڕەشەی تۆمارکردنی داوای یاسایی دەڵێت:ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌وه‌یه واز له حه‌قی خه‌ڵک بهێنێت له‌به‌ر چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێکی ساخته‌وه کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی دزو مافیا، ئه‌وه زۆر سه‌هون و من ئەو کەیسانە یەک بەیەکی دەدەمە دادگا".