فەرماندە رفێنراوەكەی پارتی: لەلایەن پاسدارانی ئێرانەوە سزایەكی زۆریان كردین
پاسدارانی ئێرانی
فه‌رمانده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه شه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند پاسدارێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا ئازادكرا‌و، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات سزایەكی زۆریان كردون .
سه‌ید به‌هادین سه‌ید محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی خانه‌نشین به‌پله‌ی "لیوا"ی پارتی دیموكراتی كوردستان به KNNCی راگه‌یاند: له‌كاتی دهستگیركردنهكهماندا توشی سزایه‌كی زۆریان كردین به‌شێوه‌یه‌ك بێزاربوین له‌خۆمان، له‌كاتێكدا ئێمه هیچ تاوانێكمان نه‌كردبوو.
سه‌ید به‌هادین سه‌ید محه‌مه‌د سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 15 ی ئه‌م مانگه خۆی و دوو له‌پاسه‌وانه‌كانی و شۆفێرێك له‌گوندی لاورانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا.
پاشان بۆ شاری پاوه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان گوێزرایه‌وه و پاش شه‌و رۆژێك له زیندانی كردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌دا، ئێواره‌ی رۆژی 16ی مانگ ئازاد ده‌كرێت.
ئه‌و ئامر لیوایه‌ی پارتی كه‌له‌دایك بووی ساڵی 1954 جه‌ختیكرده‌وه، كاتێك حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان كه‌وتنه ناوبابهتهكهوه ئیدی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ناوچه‌كه و فه‌رمانداری قه‌زای جوانرۆ و به‌رپرسی دادگای پاوه به‌فه‌رمی داوای لێبوردنیان لێكردم و هه‌موومانیان ئازاد كرد.
وتیشی: "چهكهكانیشیان پێداینه‌وه‌و به‌رێزه‌وه له مه‌رزی ته‌وێڵه‌وه ئازادیان كردین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ناوبراو له‌ناو خاكی ئێران یان عیراق ده‌ستگیركراوه، سه‌ید به‌هادین جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌و چه‌كدارانه چوار كیلۆمه‌تر هاتبونه ناوخاكی عیراقه‌وه‌و ئه‌وانیان ده‌ستگیركردووه، پاسداره‌كان سنوری عیراقیان به‌زاندووه نه‌ك ئه‌وان.
سه‌ید به‌هادین، كه‌سایه‌تی ناسراوی عه‌شیره‌تی ئیمامی به مه‌به‌ستی راكێشانی رێگا بۆ گونده‌كه‌یان (لاوران) له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و رۆژه چووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌ر له‌وێش ده‌ستگیركرابوو.
PM:04:08:18/02/2015