به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایانه‌وه سبه‌ینێ له زۆربه‌ی خوێندنگاکانی سلێمانی مامۆستایان بایکۆتی پۆله‌کانی خوێندن ده‌که‌ن.
ئه‌مرۆ مامۆستایانی چه‌ندین خوێندگا له سلێمانی بایکۆتی پۆله‌کانی خوێندنیان کرد، پێشبینی ده‌کرێت سبه‌ی زۆرینه‌ی خوێندگاکان ده‌رگاکانیان دابخه‌ن و قوتابخانه نه‌بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه زۆرێک له قوتابخانه‌کان ده‌وامی تیا ناکرێت و له‌هه‌ندێک قوتابخانه مامۆستاکان به خوێندکارانیان راگه‌یاندووه که سبه‌ی 19-2 ده‌رگای قوتابخانه‌کان داده‌خرێن و تا شه‌ممه 21-2 مه‌یه‌نه‌وه بۆ قوتابخانه.
به‌مانگی شوباته‌وه ئه‌وه سێ مانگه حکومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگانه‌ی نه‌داوه‌و وه‌ک زۆرێکی تر له کۆمه‌ڵگای کوردی له بارودۆخێکی خراپی ئابوری‌دا ده‌ژین.