داعش ویلایەتێكی دیكەی لە عێراق راگەیاند كە چەند بەشێكی كوردستان دەگرێتەوە

گروپی تیرۆریستی داعش لەبەیاننامەیەكدا ویلایەتێكی نوێی بەناوی "ویلایەتی جەزیرە" راگەیاند كە چەندین بەشی كوردستان لەخۆ دەگرێت.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی (العهد)، گروپی تیرۆریستی داعش لە بەیاننامەیەدا رایگەیاند ویلایەتێكی نوێی بەناوی "ویلایەتی جەزیرە"ی خستۆتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە‌و بەقەڵمڕەوی زیاد كراوە.

بەپێی بەیاننامەكەی داعش، ویلایەتی جەزیرە چەندین ناوچە وەك: شەنگال، تەل عبتە، ئەلموحەلبیە، تەلەعفەر، زومار‌و بوعاج لەپارێزگای نەینەوا دەگرێتەوە.




PM:11:37:18/02/2015