لە فایلێکی دەنگیدا مەلا شوانی داعش باسی دیلەکانی پێشمەرگە دەکات

لە فایلێکی دەنگیدا کە لەپاڵتاک بڵاوکراوەتەوە، مەڵا شوانی داعش بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێشمەرگە دیلەکان ماون.

لەو فایلە دەنگییەدا کە لە پاڵتاکەوە پەیوەندی بە مەڵا شوانەوە دەکەن، ناوبراو دەڵێت"  ئەو دیلانە ئازاد ناکرێن، کێ وتوویەتی ئازاد دەکرێن، دوعا بکەن نەیان سوتێنێن".

ئەم ڵێدوانەی مەلا شوان کاتێک دەڵێت: ئازاد ناکرێن ( ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هێتشتا ماون).

شەوی ٣٠-١ چەکدارانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشـمەرگە لە رۆژئاواو باشوری کەرکوک و چەند سەنگەرێکی پێشمەرگەیان بۆ ماوەیەک کۆنترۆڵکردو دواتر پێشمەرگە لە دژە هێرشێکدا ئازادی کردن و ژمارەیەکی زۆری لێ کوشتن. لەو شەڕەدا ١٧ پێشمەرگە بەدیل گیران. 





PM:12:27:19/02/2015