داعش 150 كەسی عەشرەتێكی پارێزگای ئەنباری كوشت
بەڕێوەبەری ناحیەی بەغدادی رایگەیاند چەكدارانی داعش 150 كەس لە خەڵكی عەشیرەتی ئەبو عوبێدیان لە پارێزگای ئەنبار كوشت.
بەپێی راپۆرتێكی سكای نیوز، ئەمرۆ پێنجشەممە مالەڵا عوبێدی، بەڕێوەبەری ناحیەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش 150 كەسیان لە رێگەی سەربڕینو سوتاندنەوە كوشتوە كە زۆربەیان پۆلیس و هێزی ئەمنی بوون.
لەلایەكی ترەوە بەرپرسێكی سەربازیی لە دەزگای هەواڵگری عێراق بە سكای نیوزی رایگەیاندوە كە پاش هێرشی موشەكی بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە ناوچی موكەرەمە لە فەلوجە، زیاتر لە 23 چەكداری ئەو گروپە كوژراون.
PM:03:01:19/02/2015