تورکیا ترسی هه‌یه داعش تۆڵه‌ی لێبکاته‌وه‌و پاسه‌وانه‌کانی سه‌ر مه‌زاری سوڵتان سه‌لیم بڕفێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی حکومه‌تی کانتۆنی کوبانێ له تورکیایه‌و پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و پرسه و چه‌ند پرسی تریشی له‌گه‌ڵدا باس بکرێت.
هه‌ندێک سه‌رچاوه له ئه‌نقه‌ره‌وه ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که تورکیا ترسی جدی هه‌یه که داعش ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بڕفێنێت که پاسه‌وانی مه‌زاری سوڵتان سه‌لیم ده‌که‌ن له‌ناوچه‌ی (جسری قه‌ره قوزات) له‌سه‌ر رۆخی رووباری فوارت له خاکی سوریادا، هه‌ر بۆیه یه‌کێک له‌و پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر موسلیم باس ده‌کرێت سپاردنی پاراستنی گیانی ئه‌و پاسه‌وانانه‌یه به‌شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه.
هاوکات هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ کوبانێ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره‌که له‌و پرسانه ده‌بێت که له کۆبوونه‌وه‌کانی موسلیمدا قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌کرێت.
مه‌زاری سوڵتان سه‌لیم مه‌زارێکی مێژوویی تورکیایه و هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ک بۆسه‌ر ئه‌و مه‌زاره، تورکیا به ده‌ستدرێژی ده‌زانیت بۆ سه‌ر شکۆی وڵاته‌که‌ی.
ئه‌م ترسه‌ی تورکیا پاش ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی دێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئه‌نجامی داوه، ئه‌و وڵاته ترسی هه‌یه داعش تۆڵه‌ی لێ بکاته‌وه، له کاتێکدا تورکیا تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه.