نوسەرو روناکبیر فەرهاد پیرباڵ ده‌ڵێت " پێشتر من نه‌مده‌زانی مانای ژن چییه، نه‌مده‌زانی مانای لێو چییه، نه‌مده‌زانی مانای په‌نجه‌ی ژن چییه، نه‌مده‌زانی مهره‌بانیی ژن چییه، ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی ئینسانییه‌ت چییه و داهاتوو چییه، ئه‌و عاشقبوونه بۆ من كه‌شفكردنی هونه‌ری و فه‌لسه‌فیی ئه‌و شتانه بوو، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر فكریشم".
هه‌فته‌ی رابردوو که هاوسه‌ری فه‌رهاد پیرباڵ و کچێکی گه‌نج بوو بوو به‌بابه‌تی سه‌ره‌کی میدیاکان، ئه‌مرۆ له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی باس نیوز هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر راستیتان ده‌وێ فیكرم به‌ته‌واوی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، ته‌نانه‌ت داوام له خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه شه‌ش حه‌وت ساڵێكی دیكه ته‌مه‌نم درێژ بكات، تاوه‌كو ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی له رۆحمدا رووی داوه و شۆكێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشبینیم نه‌كردووه، ببینم، ته‌نانه‌ت خانمه‌كه‌شم پێشبینیی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، كه ئه‌و عه‌شقه وا له‌ناكاو روو بدات، ته‌نیا وای لێك ده‌ده‌مه‌وه كه ئه‌وه عه‌شقێك بێت له ته‌ره‌فی خواوه هاتبێت، چونكه ئیمانێكی زۆر گه‌وره‌م هه‌یه كه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی من بۆ خوام هه‌یه، خودا‌ش له پشته‌وه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌وه بێت".
فه‌رهاد پیرباڵ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئێستا له شۆكدایه و دۆش داماوه له‌ناو عه‌شقدا و نازانێ داهێنانه‌كانی له داهاتوو چیان لێ دێت"ئێستا وا هه‌ست ده‌كه‌م هیچ كاتم نه‌مابێت، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م و د‌رك به گۆڕانكاریی گه‌وره ده‌كه‌م له رۆحمدا، له‌و بێكه‌سییه‌ی كه تیایدا بووم كه‌وتوومه‌ته ناو كه‌سێكه‌وه كه ئێستا هه‌موو كه‌سێكمه".
پیرباڵ له‌باره‌ی كاتی عاشقبوونه‌كه‌شیه‌وه باس له‌وه ده‌کات که چه‌ند مانگێكه و بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماردین و دیاربه‌كر بووه و ده‌ڵێت" خاتوو ئاڵام له‌وێ خۆشویستووه، ئێستا له‌گه‌ڵیدا ژیانی هاوسه‌رییم پێكهێناوه و له‌ناو ماڵێكی پڕ له عه‌شق و خۆسه‌ویستیدا ده‌ژین".
ئاڵا قوتابیی قۆناغی چواره‌می به‌شی قانوونه، له كۆلێژی حه‌یاتی ئه‌هلی له هه‌ولێر، وه‌كو د.فه‌رهاد ده‌ڵێ "دوا كتێبم كه به‌ناوی (ئاڵای كوردستان)ه، وا رێك كه‌وتووه و به‌رنامه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه خۆشه‌ویستیی منه بۆ ئاڵای كوردستان و ئاڵای خۆم".
نوسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات له رۆژی ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌ی له هۆتێلی چوارچرا ئه‌و له ئامه‌د بووه و نه‌یتوانیوه بێته‌وه، به‌ڵام خاتوو ئاڵای له شوێنی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك ناردووه، وتی:"به ئاڵای خۆمم گوت، بڕۆ وته‌یه‌كی بچوكم هه‌یه له رۆژی چاپكردنی ئاڵای كوردستان تۆ بیخوێنه‌وه، پێشیان بڵێ منیش ناوم ئاڵایه، ئێستا كتێبی ئاڵای كوردستان و ئاڵای خۆم له‌ناو ماڵێكی پڕ له عه‌شق و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدایه".