سووپای تورکیا گواستنەوەی مەزاری سلێمان پاشا ئه‌نجامدا

سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند كە سوپای وڵاتەكەی روفاتی سلێمان پاشا گواستەوە بۆ نێو خاكی توركیا.

لەكۆبوونەوەیەكی لەگەڵ رۆژنامەنوسان، ئەحمەد داود ئوغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا وتی نەمۆڵەتیان لەكەس وەرگرتووە‌و نە پرسیان بەكەس كردوە‌و  پرۆسەیەكی سەریازییان ئەنجامداوە كە سەد ئەتۆمبیلی جەنگی بریتی بوون لە 39 تانك‌و 57 زرێپۆش‌و چەندین ئۆتۆمبیلی دیكە، هەروەها زیاتر لە 172 سەرباز تێیدا بەشدار بوون.

ئۆغڵو لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردوە كە سلێمان پاشایان گواستوەتەوە بۆ نێو خاكی توركیا
ئاژانسی ئەنادۆڵیش ئەوەی ئاشكرا كردوە كە سوپای توركیا هەموو ئەو بینانەی تەقاندوەتەوە كە مەزارەكەی لێبووە.

سوپای توركیاش لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات كە یەك سەربازی لێكوژراوە، بەڵام شێوەی كوشتنەكەی دیار نیە.

هەرچەند توركیا بە ئاشكرا دان بەوەدا نانێت چوونە ناوەوەی ئەو هێزە بە هەماهەنگی‌و ئاگاداریی بەرپرسانی كانتۆنی كۆبانێ‌و یەپەگە بووە، بەڵام ئاژانسەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو پرۆسەیە لە ژێر سەرپەرشتی یەپەگەدا ئەنجام دراوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەنوەر موسلیم بەڕێوەبەری كانتۆنی كۆبانێ لە 20ی ئەم مانگەوە لەتوركیایە‌و لەسەر هەمان پرس چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كەوتووە.

سلێمان پاشا باوكی عوسمانی عوسمانی یەكەم دامەزرێنەی ئیمپراتۆری عوسمانی بووە.




PM:02:54:22/02/2015