راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی حكومەت و نوێنەرانی كورد لە بەغدا
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22-2-2015, كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی كوردستان له به‌غدا، له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر ساز كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا په‌یامی ڕێز و پێزانینی ئاراسته‌ی خۆڕاگریی پێشمه‌رگه و به‌رگه‌گرتنی فه‌رمانبه‌ران و تێكڕای چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی كرد، كه له‌م دۆخه هه‌ستیار و قورسه داراییه‌د‌ا خۆڕاگرن و پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌رباره‌ی دوایین ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق پێشكه‌ش كرد و ته‌واوی پابه‌ندیی خۆی به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، كه بووه‌ته یاسای بودجه‌ی فیدرالی بۆ ساڵی 2015.
ئه‌وه‌ش ڕوون كرایه‌وه له لایه‌ك هه‌ندێ گرفتی ته‌كنیكی و لێكنه‌گه‌یشتن هاتۆته به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له عیراقدا هه‌ن كه نایانه‌وێت نێوانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال باش بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی فیدرال ڕۆڵی ته‌واوی خۆیان گێڕاوه و ده‌گێڕن له‌پێناو پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی هاوبه‌ش و ده‌رچوون له گرفته ته‌كنیكییه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی لێكنه‌گه‌یشتنه‌كان، ئاماده‌ن سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه و له‌وڕووه‌شه‌وه تیمیكی له وزیره كورده‌كانی حكوومه‌تی فیدرال ڕاسپارد تا گفتوگۆكانیان ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ست پێبكه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا باسیان له گرنگیی جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به یاسای بودجه‌ی 2015ه‌وه كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه داواكاره حكوومه‌تی فیدرال به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماف و پشكی هه‌رێمی كوردستان بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر له پلانێك بۆ چۆنیه‌تیی دابینكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ كرا و بڕیار درا ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ره له‌پێشی حكوومه‌ت، دابینكردنی به‌په‌له‌ی مووچه بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كی ده‌وریی هه‌ردوو مانگ جارێك درێژه‌یان هه‌بێت و لیژنه‌یه‌كیش بۆ هه‌ماهه‌نگیی خێرا له نێوان هه‌ردوولادا پێكهێنرا.
PM:04:43:22/02/2015