ئه‌م ڤیدیۆیه ئه‌و هێزه زرێپۆشه‌ی تورکیا پێشان ده‌دات که چوونه ناو خاکی رۆژئاواوه‌و له کوبانێوه چونه سه‌ر رووباری فورات و روفاتی سلێمان پاشا‌و ئه‌و هێزه‌ی پاسه‌وانی مه‌زاره‌که‌یان ده‌کرد گواسته‌وه بۆ ناو تورکیا.
تورکیا دوای ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر پرسی سوریا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که مه‌زاری سلێمان پاشا‌و پاسه‌وانه‌کانی رووبه‌رووی هێرشی چه‌کدارانی داعش ببنه‌وه، هه‌ر بۆیه رۆژی 21-2 یه‌که‌یه‌کی زرێپۆشی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه چوونه نێو خاکی رۆژئاوا‌و ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامدا.