کچه شه‌ڕڤانێکی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان ( یه‌په‌ژه) به‌قه‌ناسه‌که‌ی ده‌ستی چه‌کدارێکی داعش به‌ناوی ( ئه‌بو عزه‌ی ئیسلام) ده‌کوژێت.
له گوندێکی ده‌وری کوبانێ له‌شه‌ڕێکی نێوان هه‌ر دوولادا ئه‌م کچه چاودێری ئه‌م چه‌کداره‌ی داعش ده‌کات و دوای به‌قه‌ناسه‌که‌ی ده‌یکوژێت، ئه‌مه‌ش به‌یه‌که‌م ئیتالی داده‌نرێت که له‌ریزه‌کانی داعشدا کوژراوه.
رۆژنامه‌ی فرانچیسکۆی ئیتالی بڵاویکرده‌وه که ئه‌م چه‌کداره‌ی داعش خه‌ڵکی ڤینیسایه له کوبانی به‌ده‌ستی کچه قه‌ناسێکی کورد کوژراوه.
ئه‌بو عزه‌ی ئیسلام ناوی تونی کابوتزوو له‌سه‌ره‌تای 2015 دا په‌یوه‌ندی کردووه به‌داعشه‌وه.
