چەندین سەركردەی داعش كوژرانو 70 گوند رزگار كرا
راپۆرتەكان باس لە كوژرانی زیاتر لە 130 تیرۆریستی داعش لەوانە 4 فەرماندەی باڵای ئەم گروپە لەعێراق سوریا دەكاتو 70 گوندیش لە پارێزگای حەسەكە لەلایەن شەڕڤانانەوە ئازاد كرا.
هەواڵنێری ئەڵمان ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند كە ئەبوموسلیم شیشانی، ئەبوموسلیم توركمانی، ئەبو موجاهید روسیو ئەبو عوبێدە عەزاوی چوار سەركردەی سەربازیی داعش لە عێراق كوژراون. بەپێی ئەو راپۆرتە سەركردەكانی داعش لە شەڕێكی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی شەنگال كوژراونو 10 گوندی ئەو ناوچەیەش رزگار كراوە.
هاوكات ئەمرۆ كەناڵی سكای نیوز رایگەیاند لەهێرشێكی شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان زیاتر لە 70 گوندی ئەو ناوچەیە لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كراون.
ئەم هەڵمەتانەی شەڕڤانان رۆژێك پاش ئەوە دەێت كە چەكدارانی داعش زیاتر لە 150 مەسیحی رۆژئاوای كوردستان رفاندوە.
PM:01:45:26/02/2015