له کاتژمێر 10 ی ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش
له سێ قؤله‌وه ده‌ستیان به هێرشکرد بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێیزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند : ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش له سی قؤله‌وه
هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه له شه‌نگال.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که
هێزێ پێشمه‌رگه له هێزه هێرشکه‌ره‌که هاته ده‌ست و شه‌ڕێکی قورس له‌هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی بازاری سه‌رای و گه‌ره‌کی نه‌سر روویدا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا هه‌ڕچه‌نده تا ئێستا شه‌ڕ به‌قورسی ده‌گوزه‌رێت، به‌لآم هێرشه‌که شکاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که
فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیش ده‌وری گه‌وره‌یان بینی له
بۆردومانکردنی چه‌کدارانی داعشدا.